جووتیار عادڵ: پێنجشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه ده‌کرێت
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى و پاش ته‌واوبوونى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا به فه‌رمى کاتى دابه‌شکردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى راگه‌یاند رۆژى 25 مانگ پێنجشه‌ممه ده‌کات.
جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى و پاش ته‌واوبوونى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا رایگه‌یاند:" له 25ى ئه‌م مانگه‌وه به فه‌رمى ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه ده‌کرێت".
موچه‌ى ئه‌م مانگه به لێبڕینى له‌سه‌دا 21% بۆ فەرمانبەران و بۆ پله باڵاکان به لێبرینى له‌سه‌دا 50% ده‌بێت.
ھەروەھا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، حکومه‌تى عێراق بڕى (٢٦٨) ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد.
ئه‌و بڕه پاره‌یه نیوه‌ى ئه‌و بڕه فه‌رمییه‌یه که لاى به‌غدایه‌و هى ساڵانى (2014-2015-2016)یه.