چوار چەکدار هەڵیانکوتایە سەر سەر گوندێکی سنووری خانەقین
ئادار 01, 2021 16:27 Asia/Tehran
چوار چەکدار هەڵدەکوتنە سەر گوندێکی کوردنشینی سنووری خانەقین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، نیوەی شەوی رابردوو، چوار چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دەکەی حاجی قادر لە رۆژئاوای شارۆچکەی خانەقین، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە بینراون و تەقەیان لێکراوە.
سەبارەت بە ناسنامەی چەکدارەکان، مەحموود سەنگاوی گوتی: "دیارنییە چەکدارەکان داعش بوون یان نا، پێشمەرگە رێگری لێکردن و یەکێکیشیانی بریندار کرد".
بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە سنووری دیالە و سەلاحەدین، چەکدارانی داعش ناوە ناوە پەلاماری هێزە ئەمنییەکان و هەندێکجاریش گوندنشینان دەدەن. مەحموود سەنگاوی دەڵێت: "هێزە عێراقییەکان هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە ناکەن و وەکوو پێویستیش ناوچەکە ناپارێزن".