نازم دەباغ : کوردستانی گەورە خەونێکی مەحاڵە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i394181-نازم_دەباغ_کوردستانی_گەورە_خەونێکی_مەحاڵە
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، کوردستانی گەورە خەونێکی مەحاڵە و دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە لەوانەیە خەونی هەموو هێزە کوردییەکان بێت، بەڵام کۆکردنەوەی هەموو کوردەکان لە دەوڵەتێکدا مەحاڵە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2021 08:08 Asia/Tehran
  • نازم دەباغ : کوردستانی گەورە خەونێکی مەحاڵە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، کوردستانی گەورە خەونێکی مەحاڵە و دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە لەوانەیە خەونی هەموو هێزە کوردییەکان بێت، بەڵام کۆکردنەوەی هەموو کوردەکان لە دەوڵەتێکدا مەحاڵە.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «تاران تایمز» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ڕەنگە پرسێکی وەک کوردستانی گەورە خولیای ھەموو هێزە کوردییەکان بێت، بەڵام ئەوەی ڕاستییە ئەمە خەونێکە کە وەدی ھاتنی مەحاڵە.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وتیشی:ڕەنگە هەموو هێزە کوردییەکان ئەوە بە خەونی خۆیان بزانن کە کوردستانێکی گەورە هەبێت، بەلام کۆکردنەوەی کوردەکان لەناو وڵاتێکدا شتێکی مەحاڵە، چونکە کوردەکان لە چوارچێوەی چوار دەوڵەتی گەورەی ناوچەکەدا دەژین، وەک عێراق و ئێران و سوریا و تورکی”.

نازم دەباغ ئاماژەی بەوەش کرد کە،ئەو پولەی کە ئێران و تورکیای دڵگران کردووە پێشنیار و کاری حکومەتی هەرێم نییە و تەنها پێشنیاری دروستکردنی پولێک بووە، بەلام لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کاری پێناکرێت.

بە وتەی نازم دەباغ، حکومەتی هەرێم پێشتر ڕایگەیاندووە کە پابەندە بە جوگرافیای دیاریکراوی خۆیەوە و هەوڵی زیادکردن یان دەستکاریکردنی نەخشەی نەداوە.

نوێنەری حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە: بەڵام ئێمە وەک هەرێمی کوردستان پابەندین بە خاکی عێراقەوە و ئێستا هیچ دەرفەتێک نییە بۆ دەستکاریکردنی نەخشە و کوردەکان لە چوارچێوەی ئاسایش و ئەمنیەتی عێراقدا دەژین.