باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد
ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له عێراق به‌سه‌ردانێک گه‌یشته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و تا جهگوڵینهی ڕێز‌و وه‌فای له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدانی کیمبارانی هه‌ڵه‌بجه دانا .
له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: باڵیۆزی ڕووسیا پێخۆش بوو بێته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان بکات ، وولاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ڕووسیا پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری هه‌یه له سیسته‌مه سیاسیه‌کاندا، پێیان باش بوو ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه بیبینن ، و هیواده‌خوازین پڕۆژه‌یان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت .
ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ناوی گه‌لی ڕووسیاوه هاوخه‌می خۆم به که‌س و کاری قوربانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نم ، ئێمه ده‌خوازین جارێکی دیکه ئه‌م تراژیدیایه له هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بێته‌وه و ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه.