May 09, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • کونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نساش نیگه‌رانیی له‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای هه‌ولێر دەربڕی

دوای ئەمریکا و ئاڵمان ، کونسولخانەی فەڕەنسەش نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەکەی دادگای ھەولێر دەربڕی .

بە پێی ھەواڵی میدایکانی ھەرێم ، کونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر که‌یسی زیندانیانی بادینان ده‌ڕوانێت و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌کات، نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تۆمه‌تبارکردنی په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌کان که‌ ئاڕاسته‌یان کراوه‌ له‌ناو هه‌رێمی کوردستان.

دادگای پێداچوونەوەی ھەولێر ، 6 ساڵ بەندکرانی بۆ 5 رۆژنامەوان و چالاکیی میدیایی ناوچەی بادینان بڕیەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئاڵمان و ئەمریکا کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی  نوێنەرایەتیە سیاسیەکانی ئەم دوو وڵاتە  لە ھەرێم بووە . 

ئەم بڕیارە لە نێوخۆی ھەرێمی کوردستانیش ناڕەزایەتیەکی توندی لێکەوتووەتەوە و لەسەر ئاستی جیھانی و نێوخۆیی داوا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم کراوە بە سودوەرگرتن لە دەسەڵاتەکانی ، بڕیاری دادگا ھەڵوەشێنێ و بەندکراوان ئازاد بکات . 

سەرپەیڤ