نوێنەرایەتی فەرمیی هەرێمی کوردستان لە تورکیا و وڵاتانی عەرەبی دەکرێتەوە
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پهیوهندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له هه‌وڵه‌کانیان دەکات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیی حکوومەت لە تورکیا و وڵاتانی عەرەبی .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: لە سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌ت، بۆ تورکیا، هه‌ردوو جاره‌که پرسی کردنەوەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە، باسکراوه.
سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاند: دوایین دیدار لەبارەی ئەو پرسەوە لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە مانگی 9ـی 2020 بوو، کە تێیدا به‌رپرسانی تورکیا هیچ گرفتیان بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتییەکە نەبوو، ”به پێچه‌وانه‌وه پێشوازییان لێکرد و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ندێک رێکاره ئێستا ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی دارشتنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لیه‌تی فهرمانگهین“.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه ئاماژەی بەوەش کرد، کە جگە لە تورکیا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە وڵاتانی عەرەبیش نوێنەرایەتی بکاتەوە، ”ئێستا شەش کونسوڵگه‌ری گشتیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی نوێنه‌رایه‌تی نییه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوودا له تورکیا و چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ئاسیایی نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بێت“.
هەروەک سەفین دزەیی رایگەیاند، ئێستا حکوومەت لە سەروبەندی داڕشتنەوەی پەیکەربەندیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە، ”گرنگه نوێنه‌رایه‌تیمان لە تورکیا هه‌بێت هه‌م له‌رووی ئابووری و هه‌م له‌رووی سیاسییهوە“.