کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیریی هاوڵاتییانی ھەرێم و ڕێکخراوه نێوخۆیی و جیهانیهکان دهکهن
کەسوکاری زیندانیانی بادینان له بانگهوازێکدا داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوه نێوخۆیی و جیهانیهکانیان کردووە له کهیسى سزادراوانى بادینان.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، کەسوکاری زیندانیانی بادینان له بانگهوازێکی بەپەلەدا ڕایانگەیاندووە: تکا لەسەرجەم هاوڵاتییان و ئازادیخوازان دەکەین هەرکەسێک خۆی بەخەمخۆری کورد دەزانێت بابێدەنگ نەبن لەو زولمەی له گیراوانی بادینان دەکرێت.
کەسوکاری زیندانیانی بادینان وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ڕۆڵە گیراوەکانیان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی هاووڵاتیان گیانی خۆیانیان خستووەته مەترسییەوە، جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، بەم پێیە هاوڵاتییانیش دەبێ وەفای خۆیان بسەلمێنن و لە پشت شاشەکان بێنه دەروه، لانیکەم گەر به پۆستێکی سوشیال میدیاش بێت یان بەچالاکی، هەڵوێست بنوێنن.
ههر له بانگهوازهکهدا هاتووه، ئەمڕۆ ئەوانن سبەی ئێمەین بۆیە داوا له سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراوەکانی جیهانی دەکەین بەجدی تر بێنە سەرخەت، چونکو بارودۆخی زیندانییەکان زۆر خراپەو هیچ بەرەوپێش چوونێکیش نیه و پلانی مەترسیدار لە ئارادایه.