هەڵەبجە هێڵی سووری مەترسیدارى ڕاگهیاند
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بەکۆرۆنا لەهەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، "ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لەنەخۆش لەنەخۆشخانەکەمان داخڵدەکرێنو ئهمڕۆش( یەکشەممە) 30 نەخۆش داخڵکراونو باری تەندروستیان ناجێگیرە"، هاوکات هۆشداریدەدات لەوەی، دۆخەکە لەهێڵی سوری مەترسیداردایە.
بە پێی هەواڵێکی شارپرێس ، د.شوان عومهر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا لههەڵەبجە ئاشکرایکرد، "ژمارەیەکی ئێجگار زۆری ئەو هاوڵاتیانەش کەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگای لوتەوە دەکەن توشبوی ڤایرۆسەکەنو ڕۆژانەش ژمارەیەکی زۆر لەنەخۆش لەنەخۆشخانەکەمان داخڵدەکرێن، ئێستاش 30 نەخۆش لەنەخۆشخانەی وەفا داخڵکراونو تەواویان باری تەندروستیان ناجێگیرە".
دەشڵێت:"ڕۆژانە چەند هاوڵاتیو هاوشارییەک کە کەسانی خۆمانن لەنەخۆشخانەکەمان گیان لەدەستدەدەن، بۆیە دۆخەکە لەهێڵی سوری مەترسیداردایەو ئێستاش بەتەواوەتی بێدەکانی نەخۆشخانەکەمان ڕوو لەپڕبونن، توانای وەرگرتنی چەند نەخۆشێکی زۆرکەممان هەیە".
لهو ڕوهوه پهیامێک ئاراستهی هاوڵاتیان دهکاتو دهڵێت:"داواتان لێدهکهم لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتانو دەوروبەرتان، ماسک ببەستنو ڕوو لەوەرگرتنی ڤاکسینەکان بکەنو تێکەڵاوی قەرەباڵغیو بۆنە ئایینیو کۆمەڵایەتیەکان مهبن".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە24 کاتژمێری ڕابردودا دوو هەزارو 380 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرراونو 615 چاکبونەتەوەو 21 توشبویش گیانیان لەدەستداوە.