یەکیەتی و پارتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کۆدەبنەوە
ئهیلوول 04, 2021 07:44 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی سیاسی کورد باسی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسی گرینگ .
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی مێھر ، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە پرسی دروست کردنی بەستێن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو و زەروورەتی دووری کردن لە ئاڵۆزی لە بانگەشە و کۆبوونەوەی هەڵبژاردن، ڕاگیرانی شەڕی میدیایی دژی یەکدی و لێکدانەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری و پۆسەتەکانی دیکەی کوردەکان لە حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئەگەری هاوپەیمانی دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆ بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە یەکگرتوویی هەڵوێستی کورد لە بەغدا بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەران گفتوگۆ دەکرێت.