لە هەولێر 228 هەڵسوڕاو و بەرپرسی گۆڕان دەستیان لەکار کێشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400421-لە_هەولێر_228_هەڵسوڕاو_و_بەرپرسی_گۆڕان_دەستیان_لەکار_کێشایەوە
228 هەڵسوڕاو و بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان لە بزووتنەوەکە راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2021 08:47 Asia/Tehran
  • لە هەولێر 228 هەڵسوڕاو و بەرپرسی گۆڕان دەستیان لەکار کێشایەوە

228 هەڵسوڕاو و بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان لە بزووتنەوەکە راگەیاند.

پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو 228 هەڵسوڕاو و بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوی دەستلەکارکێشانەوەیاندا وتوویانە گۆڕان لە ئێستادا هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ هەردوو حزبی دەسەڵاتدار گۆڕان بەرەو بنەماڵەیی دەچێت.

لەدرێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئێمە وەکوو کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی گۆڕان لە سنووری پارێزگای هەولێر دوای ماندو بوون و قوربانیدانی چەندین ساڵەمان لەنێو گۆڕان، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو بەهۆی ناڕازی بوون لە ئەدای بەڕێوەبردنی گۆڕان، هەم لە سەرکردایەتی و هەم لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەدان لە هەڵسوڕاوە ئازا و دڵسۆزەکانی گۆڕان وازیان هێنا، هەر بەم هۆکارانە و بە ناڕازی بوونمان لە بە لاڕێدابردنی گۆڕان، لەو پرەنسیپانەی کە بۆی دامەزرابوو، لێرەوە ڕای دەگەیەنین هیچ پەیوەندییەکمان بە گۆڕانەوە نامێنێ و دەستمان لە کارکێشایەوە.