نێچیرڤان بارزانی: ھیوای ئەوە دەکرێت دوای ھەڵبژاردن بارودۆخەکە باشتر ببێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پاش بەشداری کردن لە دەنگدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: ھیوای ئەوە دەکرێت دوای ھەڵبژاردن بارودۆخەکە باشتر ببێت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە دەیەمی ئۆکتۆبەر دوای ده‌نگدانی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی دا رایگەیاند: بە ھیواین بارودۆخی عێراق دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و باشتر بچێ.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاواتی ئەوەشی خواست کە ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به خێر بۆ عێراق کۆتایی بێت و له‌باره‌ی حکوومه‌تی داهاتووی عێراقیشەوە وتی: هیوادارم حکومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو چاره‌سه‌ریی ته‌واوی کیشه‌کان بکات، چونکه گه‌لی عێراق پێویستی به‌وه‌یه بارودۆخی باشتر بکرێ.
له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که خۆشحاڵم یه‌که‌م که‌س بووم ده‌نگم دا و په‌یامی من بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق په‌یامی ئاشتی و برایه‌تییه و ده‌بێت دۆخی عێراق به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
کاتژمێر حەوتیی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کراو زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.