گوندی لهێبان چۆڵکرا و خەڵکەکەی داوای بەهاناوەچوون لە پێشمەرگە دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i403194-گوندی_لهێبان_چۆڵکرا_و_خەڵکەکەی_داوای_بەهاناوەچوون_لە_پێشمەرگە_دەکەن
دانیشتوانی گوندی لهێبان کە تەنیا 12 ماڵی تیادا مابووەوە، ئەمڕۆ ئەو ماڵانەش گوندەکەیان چۆڵ کرد و داوا لە حکومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە دەکەن بە هانای گوندەکەیانەوە بچن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2021 18:32 Asia/Tehran
  • گوندی لهێبان چۆڵکرا و خەڵکەکەی داوای بەهاناوەچوون لە پێشمەرگە دەکەن

دانیشتوانی گوندی لهێبان کە تەنیا 12 ماڵی تیادا مابووەوە، ئەمڕۆ ئەو ماڵانەش گوندەکەیان چۆڵ کرد و داوا لە حکومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە دەکەن بە هانای گوندەکەیانەوە بچن.

 

 

 نێردراوی شارپرێس بۆ گوندی لهێبانی بناری قەرەچووغ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دانیشتوانی لهێبان گوندەکەیان چۆڵکرد و لەڕێگەی شارپرێسەوە بانگەواز بۆ حکومەت و هێزی پێشمەرگە دەکەن، بە هانای گوندەکەیانەوە بچن، بۆئەوەی نەکەوێتە دەست عەرەبەکان.

خەڵکی گوندەکە ئاماژەیان بەوەشداوە، ناتوانن بەو دۆخە ژیان بگوزەرێنن و زێدی خۆیان بەجێبهێڵن، هاوکات مەترسی گەورەش لەسەر ژیانیان هەیە.

هەفتەى رابردوو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خدرجیجه و لهێبان کە دەکەونە بنارى قەرەچووخ لەسنورى قەزای مەخمور بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنى شەهید بوون و دواتر لە ئۆپەراسیۆنى هێزی پێشمەرگە لەو سنورەدا نۆ پێشمەرگەش شەهید بوون.