بە درۆ خرانەوەی ھەواڵی دوور خستنەوەی مەحمود سەنگاوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i403265-بە_درۆ_خرانەوەی_ھەواڵی_دوور_خستنەوەی_مەحمود_سەنگاوی
مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی دەڤەری گەرمەسێری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی رایگەیاندووە: هەواڵی دوورخستنەوەی کە لەلایەن ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، هیچ بنەمایەکی راستی نیە و ئەو لەپۆستە سەربازی و حزبییەکەیدا بەردەوامە لەکارکردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2021 04:42 Asia/Tehran
  • بە درۆ خرانەوەی ھەواڵی دوور خستنەوەی مەحمود سەنگاوی

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی دەڤەری گەرمەسێری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی رایگەیاندووە: هەواڵی دوورخستنەوەی کە لەلایەن ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، هیچ بنەمایەکی راستی نیە و ئەو لەپۆستە سەربازی و حزبییەکەیدا بەردەوامە لەکارکردن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، نوسینگەی مەحمود سەنگاوی  فەرماندەی دەڤەری گەرمەسێری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی لەرونکردنەوەیەکدا بڵاوکردنەوەی هەواڵی دوورخستنەوەی لەلایەن چەند میدیایەکەوە بە چەواشەکاری و شێواندنی بیر و ھۆشی کۆمەڵانی خەڵکی  کوردستان ناودەبات و رایگەیاندووە: مەحمود سەنگاوی لە ئێستادا ئەرکی سەرپەرشتی کردنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی پێ سپێردراوە و لە ئەرک ولێپرسراویەتیی خۆی وەک فەرماندەری دەڤەری یەکی گەرمەسێر بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە، مەحمود سەنگاوی لە لێپرسراویەتیە حیزبیەکەی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لە خزمەتکردن بەردەوامە.

لەبارەی بەردەوامیی کارکردنیشی وەک فەرماندەی پێشمەرگە و سەرکردەی یەکێتی، نوسینگەکەی دەڵێت: مەحمود سەنگاوی ڕیزی پێشەوەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لا پیرۆزترین و شەرەفمەندانەترین ئەرک و پۆست و پایەیە.