بڕیاری قەدەغە ڕۆییشتنی میدیاکان بۆ نێو دەڤەرەکانی ژێر ڕکێفی پێشمەرگە دەرچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404225-بڕیاری_قەدەغە_ڕۆییشتنی_میدیاکان_بۆ_نێو_دەڤەرەکانی_ژێر_ڕکێفی_پێشمەرگە_دەرچوو
لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بڕیاری قەدەغە ڕۆییشتنی میدیاکان بۆ نێو دەڤەرەکانی ژێر ڕکێفی پێشمەرگە دەرچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2022 04:39 Asia/Tehran
  • بڕیاری قەدەغە ڕۆییشتنی میدیاکان بۆ نێو دەڤەرەکانی ژێر ڕکێفی پێشمەرگە دەرچوو

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بڕیاری قەدەغە ڕۆییشتنی میدیاکان بۆ نێو دەڤەرەکانی ژێر ڕکێفی پێشمەرگە دەرچوو.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری پێشمەرگەو وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی داڕشتنی میدیایەکی سەربازیانەی نیشتمانی و شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی پێشمەرگەیان کرد.

کۆبوونەوەکە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە بەئامادەبوونی «شۆڕش ئیسماعیل» وەزیری پێشمەرگە و «جوتیار عادل» فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی، بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاگەیاندنی سەربازی بەگشتی و میدیای فەرمیی وەزارتی پێشمەرگە بەتایبەتی، هاوکات بڕیاری قەدەغەی ڕۆییشتنی میدیاکان بۆ نێو بەرەکانی شەڕو دەڤەرەکانی ژێر ڕکێفی پێشمەرگە وەک هەنگاوێکی گرنگ باسی لێوەکرا.

«شۆڕش ئیسماعیل»  وتیشی: ھەڵبەت دیارە ئەو بڕیارەیان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕۆژنامەوانی نیە، بەڵکو ڕێکخستنەوەیەتی و لە قازانجی پێشمەرگه و ئاسایشی نەتەوەکەمان دایە.

لەلایەکی دیکەوە «جوتیار عادل» سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، جەختیکردەوە لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت، بۆ سەرخستنی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی، کە دەرکراون بۆ کاری هاوبەش.

هەروەها دەستخۆشیی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد کە پڕۆژەی ستراتیژی میدیا و هۆشیارییان تەواوکردووە و لە ئێستاشدا، وەک هەنگاوی یەکەم شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە قۆناغی تەواوبوون دایە،  هەروەها بۆ دروست کردنی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هەرێمی کوردستان، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراو هەردوولا کۆک بوون لەسەر پێویستیی چالاک کردنی ئەو شانەیە.