4 تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی دەسگیر کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404441-4_تیرۆریستی_داعشی_لە_سلێمانی_دەسگیر_کران
وەزارزەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ، ئاسایشی سلێمانی توانی 4 تیرۆریستی داعشی لەم پارێزگایە دەسگیر بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2022 19:22 Asia/Tehran
  • 4 تیرۆریستی  داعشی لە سلێمانی دەسگیر کران

وەزارزەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ، ئاسایشی سلێمانی توانی 4 تیرۆریستی داعشی لەم پارێزگایە دەسگیر بکات .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی واعی عێراقی ، ئەم تیرۆریستە داعشیانە بە پێی مادەی چواری یاسای نەھێشتنی تیرۆریسم داواکراو بوون و لە ھەڵمەتێک دا بە ھاواھەنگیی ئاسایشی سلێمانی گیران . 

 وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ھەنگاوی یاسایی لە بارەی ئەم تیرۆریستانە ھەڵگیراوە ، جەختی کردەوە ، ھەڵمەتی گرتنی کەسانی داواکراو لە ھەر کوێ بن ، درێژەی دەبێ . 

عێراق ساڵی 2017 دوای سێ ساڵ شەڕ لە دژی داعش ، سەرکەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند بەڵام شانە نوستووەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە تا ئێستاش لە ناوچەکانی دیالە ، کەرکوک ، نەینەوا و ئەنبار بە شێوەی پەرت و بڵاو چالاکن .