ئادار 19, 2022 11:42 Asia/Tehran
  • مەرجی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق بۆ پەسەند کردنی بژاردەکەی موقتەدا سەدر

ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی مەرجەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی کرد لەمەڕ پەسەند کردنی بژاردەکەی ڕەوتی سەدر بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە.

چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو پشتگریی خۆی لە «جەعفەر سەدر» وەکو بژاردەی پێشنیارکراوی فراکسیۆنی موقتەدا سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و «نوری مالیکی» وەکو جێگری ناوبراو ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی «بەغدا ئەلیەوم»، «وەفا موحەممەد کەریم» لە سەرکردەکانی پارتی دیموکرات لە لێدوانێکدا لە بارەی بژاردەکەی «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەو ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان لە بارەی ئەم بژاردەیە، ئاماژەی کردە مەرج و داخوازییەکانی ئەم چوارچێوەیەو ھەروەھا پارتی دیموکرات لە بەرامبەر دەنگدان بە بژاردەکەی موقتەدا سەدر.

«وەفا موحەممەد کەریم» وتیشی: چوارچێوەی ھەماھەنگی خوازیاری دوو پۆستی گرینگی وەزارەتی نێوخۆو ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانی و ئەم داخوازییەش بە مەبەستی زاڵ بوون بە سەر چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان بە سەر دامەزراوە بڕیاردەرەکان لە بواری ئاسایشتیی عێراق ھاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی کە بە بەدەستەوەگرتنی ئەم پۆستانە سەرۆک وەزیران بڕیاردەری سەرەکی نەبێت لەم بوارەدا.

وتیشی: لە ھەل و مەرجی ئێستادا وتووێژێکی ئاشکرا لە ئارادا نییە و پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ھەروا کێشەی سەرەکیی نێوان کۆتلە سیاسییەکانە.

سەرپەیڤ