نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی : پهیوهندییهکانی پارتی و یهکێتی له جاران باشتره
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە جاران باشتره و شەڕی راگەیاندن کەمتر بووەتەوە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان دوای سهردانهکهی بۆ شاری سلێمانی و کۆبوونهوهی لەگەڵ لایهنهکان له ئهنجومهنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی قسهی بۆ رۆژنامهنووسان کرد.
لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی یەوە وتی: "پەیوەندییەکان باشترە لە جاران شەڕی راگهیاندن لە فەیسبوک زۆر کەمتر بووەتەوە و هیوادارین نەمێنێت".
سهرۆکی ههرێم وتیشی: "دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و کێشەکان چارەسەر بکەین، داهاتوومان هەر ئەوەیە کە پێکەوەین لەگەڵ هەموو لایەنەکان".
لەبارەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی وتی: "پێویستە کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بکرێن".
سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند کە"وتەکانی نوێنەری یوئێن لەعێراق لە پەرۆشییەوەیە بۆ دۆخی هەرێم و پێویستە بە هەند وەریبگرین".
جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دوو هەفتەی رابردوودا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند: مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئهوهشی وت: "نامەیەکم نوسیوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەری کێشەی هەڵبژاردن و کێشەکان لەگەڵ بەغدا".