ھەڵوێستی ئەندامێکی پارتی دیموکرات لەسەر بڕیارەکەی موقتەداسەدر
په‌رله‌مانتارێکى پێشووى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى حزبه‌که‌ى ئاشکراده‌کات سه‌باره‌ت به‌په‌یامه‌که‌ى سه‌درو ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانى له‌په‌رله‌مانى عێراق، ده‌شڵێت:"پارتى له‌بڕیاردان په‌له‌ناکات".
بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، عیماد باجەلان پەرلەمانتاری پێشوو له‌په‌رله‌مانى عێراق‌و کادیری باڵای ئێستای پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گەر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سەدریەکان قبوڵبکرێت، دەبێت فاتیحە بۆ پرۆسەی سیاسی بخوێندرێت".
ئه‌و کادیره باڵایه‌ى پارتى هه‌ڵوێستى حزبه‌که‌ى له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانى ئه‌مشه‌وى به‌غدا ئاشکراکردو ته‌ئکیدیکرده‌وه، "له‌بڕیارداندا، پارتی پەلەناکات، تائێستاش دیارنییە پارتی چۆن هەڵویست وەردەگرێت".
باجه‌لان باسى ئه‌وه‌شده‌کات، "هەتا ته‌نانه‌ت ئه‌گەر پارتیش لەگەڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ڕێککەوتن بکات، پرۆسەکە هه‌ر به‌ڕێوه‌ناچێت".به‌وته‌ى کادیره باڵاکه‌ى پارتى:"ئه‌گەر لایەنەکانی دیکه‌ش ڕێککەوتن بکەن لەسەر حکومەت، ئەو حکومەتە تەمەنی 10 ڕۆژ زیاتر نابێت".
قسه‌کانى کادیره‌که‌ى پارتى له‌کاتێکدایه، له‌نامه‌یه‌کدا له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆکى کوتله‌که‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لەپەرلەمانتارەکانی ڕەوتەکەی دەکات دەستلەکارکێشانەوەکەیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمان بکەن، دواتریش سه‌رۆکى په‌رله‌مانیش واژۆى کرد، ئه‌مه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پارتى‌و سوننه‌کان‌و سه‌در هاوپه‌یمانێتیه‌کى سێ قۆڵیان ڕاگه‌یاندبوو.
.