ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى بافڵ تاڵەبانى وەک سەرۆکى یەکێتى ناساند
کۆبوونەوەى ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کۆتایی هات و به‌فه‌رمی بافڵ تاڵه‌بانی وه‌کو سه‌رۆکی یه‌کێتی په‌سه‌ندکرد.
دوای ئەوەى مانگی ئایاری ئەمساڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان (دیداری یەکێتی) ئەنجامداو لەو دیدارەدا به‌فه‌رمی بافڵ تاڵه‌بانی وه‌کو سه‌رۆکی یه‌کێتی له میدیاکانی یه‌کێتییه‌وه ناسێندرا، به‌ڵام لەرووی ئۆرگانە فەرمییەکانى یەکێتیەوە ئەوە دەنگی لەسەر نەدراوبوو.
لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتى بافڵ تاڵەبانى بەکۆی ٨٩ دەنگی ئەنجومەنەکە وەک سەرۆکى یەکێتى دەنگی لەسەردراو پەسند کرا.
دەنگدان و پەسندکردنى بافڵ تاڵەبانى وەک سەرۆکى یەکێتى کۆتایی هات بە سیستەمى هاوسەرۆکایەتى و ئەو سیستەمە هەڵوەشایەوەو سەرکردایەتیکردنى یەکێتى کرایە سیستەمى یەک سەرۆکی.
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە ساڵی ١٩٧٦ وە دامەزراوەو لەو کاتەوە سیستەمى بەڕێوەبردنەکەی سکرتێری گشتى بووە، بەڵام تا کۆنگرەى چوارەمى ئەو حزبە کە ساڵی رابردوو ئەنجامدرا سیستەمەکەى کرا بە هاوسەرۆکی و هەریەک لە بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆک.
لە دوای ٨ی تەمووزی ساڵى رابردوو کێشەیەکى ناوخۆیی لەناو یەکێتى تەقییەوەو بافڵ تاڵەبانى بە پشتیوانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى- لاهور شێخ جەنگی و براکانى و ژمارەیەک لە ئەندامانى سەرکردایەتى لەیەکێتى دوورخستەوە.