فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری ئامێدی و ئاکرێیان بۆردومانکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i411636-فڕۆکه_کانی_تورکیا_سنوری_ئامێدی_و_ئاکرێیان_بۆردومانکرد
دره‌نگانی شه‌وی رابردو فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری ئامێدی و ئاکرێیان بۆردومانکرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ ناوچه‌کانی سنوری چیای مه‌تین که‌وتوه‌ته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2022 11:29 Asia/Tehran
  • فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری ئامێدی و ئاکرێیان بۆردومانکرد

دره‌نگانی شه‌وی رابردو فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری ئامێدی و ئاکرێیان بۆردومانکرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ ناوچه‌کانی سنوری چیای مه‌تین که‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، زانیاریه‌کانی خه‌ندان، دره‌نگانی شه‌وی رابردو فڕۆکه‌کانی تورکیا سنوری گوندەکانی کورتکا و میرگه‌ڕه‌شێیان لە سنوری ناحیەی دینارتە بۆردومانکردوه‌، هیچ زیانێکی نه‌بووه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه‌ فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانی بناری چیای مه‌تینایان کردوه‌ و ئاگر له‌ چیاکه‌ که‌وتوه‌ته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 3:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش جارێکی دیکه‌ فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانی بناری چیای مه‌تینایان کردوه‌ و ئاگر له‌ چیاکه‌ که‌وتوه‌ته‌وه‌.