جەختکردنەوەی تاران و هەولێر لەسەر دابینکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیان له سەر دابینکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ بازرگانان و سەرمایەداران کردەوه .
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «مەهدی سەفەری»، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری، لەگەڵ «مەسرور بارزانی»، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوەو سەبارەت بە ڕێگاکانی پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران بیروڕایان گۆڕییەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیان له سەر لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەی ئاڵوگۆڕه بازرگانییەکان و وەبەرهێنانی هاوبەش کردەوه.
ههروهها کۆبوونهوهی لێژنهی هاوبهشی ئابووریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری و شاندەکەی یاوەری، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و سەرکۆنسولەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێرو سلێمانی لە نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە برا.
لهم کۆبوونهوهیهدا ھەردووک لایه جهختیان له پهرهپێدانی پهیوهندییه بازرگانی و ئابوری و پیشهسازی و سنوورییهکان کردهوه و ڕایانگهیاند که هیچ بەربەستێک بۆ هاوکاری لهپێناو پهرهپێدانی پهیوهندییهکان و چارەسەریی ئاستهنگ و کێشهکان لە ئارادا نییه.