ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i412479-ئاگرکەوتنەوە_لە_پاڵاوگەیەکی_ھەولێر
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نزیک شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 10:21 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی ھەولێر

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نزیک شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شاری هەولێر بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، ئاگر لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوچەی «دۆلە بەکرە» سەر بە قەزای قوشتەپە لە هەولێر کەوتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە: بەخێرایی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنەکە کران بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیاری نەکراوە.

ئەم سەرچاوەیە ھیچ زانیارییەکی ئەوتۆی لە بارەی ھەگەری کەوتنەوەی قوربانی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە.