عەلی حەمە ساڵح دەستی لە کار کێشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i415614-عەلی_حەمە_ساڵح_دەستی_لە_کار_کێشایەوە
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بەر لەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی بایکۆت کردبوو، دەستی لە کار کێشایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2023 08:22 Asia/Tehran
  • عەلی حەمە ساڵح دەستی لە کار کێشایەوە

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بەر لەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی بایکۆت کردبوو، دەستی لە کار کێشایەوە .

عەلی حەمە  ساڵح ڕایگەیاند ، داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی  کوردستان کردووە دەستلەکارکێشانەوەکەی بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.

 عەلی حەمە  ساڵح،  لە نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لەو نوێنەرانەی ڕەخنە لە دۆخی ئێستای هەرێم  دەگرێت  و حاڵەتەکانی گەندەڵی لە هەرێم ئاشکرادەکات.

ماوەی چالاکیی  خولی ئێستای پەرلەمان ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات، بەڵام بە دەنگی نوێنەرانی ئەم خولە، ساڵێک درێژکرایەوە و بەشێک لە نوێنەران وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەستیان لەکارکێشایەوە.