سه‌لاحه‌دین به‌هادین: بەداخەوە راپه‌ڕین لەبیرکراو بەلاڕێدا برا
ئەمرو یه‌کشه‌می 5ی ئازار، یادی 32 ساڵه‌ی بیرەوەری راپه‌ڕینی خه‌ڵکی هه ریمی کوردستانه، بۆ ئه‌و یاده‌ش، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت: ڕاپەڕین کارێکی مێژوویی گەورەی گەلەکەمان بوو، بەڵام بەداخەوە لەبیرکراو بەلاڕێدا برا.
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان بەبۆنەی 5ی ئاداری 1991 و ساڵیادی ڕاپەرینی گەلی کوردستان په‌یامێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی: ڕاپەڕین کارێکی مێژوویی گەورەی گەلەکەمان بوو، بەڵام بەداخەوە لەبیرکرا و بەلاڕێدابرا، ئەم تاوانەش لەئەستۆی هێزە حوکمڕانەکانی هەرێمدایە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینیش وردەکاری یادکردنەوەی 5ی ئازاری خستەڕو کە ئه مرو لە رانیە ئەنجامدەدرێن و راشیگەیاند، "بۆ یادکردنەوەی 5ی ئازار، ئەمساڵ حکومەت هیچ بڕە بودجەیەکی تەرخان نەکردوە، کۆی خەرجی یادەکانیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەستۆی دەگرێت".ئه مرو یەکشەممە 5ی ئازار، 32 ساڵ بەسەر راپەڕینی هه ریمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە بە راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 ناسراوە و بۆ یەکەمجار راپەرینی خەڵکی هه ریمی کوردستان لە رانیە دەستیپێکرد، هەمان رۆژ رانیە، چوارقوڕنە، دەشتی بێتوێن، حاجیاوا و سەرکەپکان ئازادکران، پاشان سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستانی گرتەوە و رژێمی بەعسی روخاو له هەریمی کوردستان وه‌ده‌رنرا.