نەوەی نوێ: یاسایی نەبوونی ناوەندە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i426217-نەوەی_نوێ_یاسایی_نەبوونی_ناوەندە_حکومییەکانی_هەرێمی_کوردستان_ئەنجامی_ڕێککەوتنی_یەکێتی_و_پارتییە
سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند ؛ هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕەوشی ئیستای هەرێم لەراستیدا ئەنجامی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراقە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 02, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند ؛ هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕەوشی ئیستای هەرێم لەراستیدا ئەنجامی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراقە.

"شاسوار عەبدولواحد " سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ دوینێ دووشەممە ڕایگەیاند؛  ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان  دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراق واتە یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کە بووە هۆی نوێکرانەوەی ماوەی چالاکیی پەرلەمان، بووە هۆی تیاچوونی مەشرووعییەت و یاسایی بوونی پەرلەمان و حکومەت و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو وتیشی: بەڕاستی ئەوە گاڵتەجاڕە کە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەگلەییە، لەکاتێکدایە کە دەنگی نوێنەرانی ئەوان بوو کە ئەم باروودۆخەی خوڵقاند. "شاسوار عەبدولواحد " ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە پێشتر بەجاران وشدارمان دابوو لەحاند وەدواخرانی هەڵبژاردنەکان و تیاچوونی مەشرووعییەتی ناوەندە حکومییەکان، بەڵام بە داخەوە کەس دەنگی ئێمەی نەبیست.