کۆبوونەوەی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی دادگه‌ی فیدراڵی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی دادگه‌ی فیدراڵی و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریش کۆبوویەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێم؛ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ جاسم محه‌ممه‌د عه‌بوود حومادی، سەرۆکی دادگای فیدراڵ کۆ بووه‌وه. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ سێ دیدار و کۆبوونه‌وه سه‌ردانی به‌غدای کردووه، که یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی دادگه‌ی فیدراڵی بوو و بۆ ماوه‌ی نیوکاتژمێر کۆ بوونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق کۆ بووە و ئێواره‌یش له لایه‌ن محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقه‌وه میوانداریی کرا.
میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن: دوو پرسی گرنگ له کارنامەی ئەم سه‌ردانه‌دا هه‌یه، یه‌کێکیان تایبه‌ته به مووچه و بودجه و پشکی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیدا. پرسی دووه‌میش په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.