دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427468-دڵمان_لەگەڵ_گەلی_ئێران_و_سەركردایەتیی_وڵاتەكەدایە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی رووداوی فڕۆکەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2024 19:36 Asia/Tehran
  • دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی رووداوی فڕۆکەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیەدا دەڵێت: رووداوی نەخوازراوی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران و یاوەرانی نیگەرانیكردین و دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە، لە خوای گەورە داواكارین بە تەندروستی و سەلامەتییەوە بگەڕێنەوە ناو گەلی ئێران.

هاوکات نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەی رووداوەکەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەم کاتە سەختەدا بیرمان لەگەڵ سەرکردایەتى گەلى ئێرانى و دۆست و دراوسێدایە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس پەیامێکى بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتى، بە نیگەرانییەکى قووڵەوە چاودێرى هەواڵەکانى رووداوى هێلیکۆپتەرى سەرۆک رەئیسى دەکەم و لەخوداى مەزن داواکارم خۆیان و یاوەرانى باش و سەلامەت بن، دڵمان لایانە و نزاى خێریان بۆ دەکەین.