ته‌مووز 08, 2024 13:10 Asia/Tehran

ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری دادەنێت.

فەرمان حەسەن بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەمپەری زۆر هەیە لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە تا ئێستا بۆ پێنج جار دواخراوە، وتیشی: هەر جۆرە گۆڕانکاری ئەمنیەتی یان سەربازی لە هەرێم لەوانە هێرشەکانی تورکیا، لەسەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاریگەری دەبێت.
ناوبراو وتیشی: ئەو ئەگەرە هەیە کە دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم هێرشەکانی تورکیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ئەوە بکەنە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

سەرپەیڤ