ئاب 18, 2024 21:18 Asia/Tehran
  • سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك:  هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی ده‌ستپێده‌كه‌ین

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك، رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی له‌ كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز ئه‌مڕۆ له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربو، به‌ڵام له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ حزب ده‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دو ئه‌ندامی دیكه‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی واژۆكرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك.محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ده‌ستمان كردوه‌ به‌ كاركردن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2005وه‌ كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی تیادا نه‌كراوه‌، ئێستا به‌ به‌شداری هه‌مو پێكهاته‌كان به‌شداریان له‌ حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك كردوه‌ و حكومه‌ت پێكهاتوه‌".ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ی داهاتو دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌نن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی بێكاری و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان پشتیوانی له‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگاكه‌ ده‌كه‌ن و به‌ یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ كه‌ركوك ده‌ستی به‌مێژویه‌كی نوێ كردوه‌، هه‌مو پێكهاته‌كانی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوری به‌ته‌واوی كارده‌كه‌ن له‌ پێناوی كێشانی وێنایه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ ژیان".سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتیشی، "به‌ یه‌ك تیم كارده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگاری كه‌ركوك و به‌ڵێن ده‌ده‌ن له‌ ئاستی نیازچاكی هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركوكدا ده‌بین".