چیاکانی زاخۆ و ئامێدی هەروا لەنێو ئاگری بوردمانی تورکیا دا دەسووتن
ئاگرکەوتنێک کە لەسێ ڕۆژ لەمەوبەر دوابەدوای بوردومانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی قەسرۆک و پەرێ لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکراوە، هەروا بەردەوامە.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گوندەکانی قەسرۆک و پەرێ لە زاخۆ گوندەکانی میچی و بورسیان لە ئامێدییان بوردومان کرد .
لەبەر ئەم بوردومانانەدا ئاگرێکی بەربڵاو کەوتوەتە ئەم ناوچانە و خەسارێکی زۆر کەوتوەتە باخی مێوە و زەوینی کشت و کاڵی خەڵک.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە ئاگرکەوتنێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی گوندنشینی ئامێدی و زاخۆ کە لە سێ ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکراوە هەروا درێژەی هەیە.
سەرچاوەکانی خۆجێییش ڕایانگەیاندووە لەبەر ئاگرکەوتنەوە خەسارێکی زور لەماڵ و باخی مێوە و ترێی گوندەکانی ئەم ناوچەیە کەوتووە و لەبەر ترس لە درێژەی بوردومانەکان کەس ناتوانێ بیکوژێنێتەوە.
سەرچاوەکانی خۆجێیی دەڵێن ئەم دواییە شەپۆلی کۆچ کردن لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر درێژەی بوردومانەکانی تورکیا بۆسەر ئەم ناوچانە، توندتر بووەتەوە.