جەماڵ کۆچەر: حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە بەرامبەر بە دواخرانی موچەی فەرمانبەرانی
نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە دواخرانی موچەی فەرمانبەران.
جەماڵ کۆچەر" نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە فەرمانبەرانی هەست بە بەرپرسیارێتی ناکات، وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ بەرژەوەندیی شاروومەندانی کورد لەبەرچاو بگرێ و خۆی ببوێرێ لە کێشمەکێش و بگرە و بەردەی ئیداری و سیاسی، لەبەر ئەوەی کە ئەو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن کە زیاترین زەبریان لەو کێشمەکێش و سیاسەتانەی هەولێر بەردەکەوێ.ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە گەورەترین کێشەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆسپنانەوەکانی هەولێرە لە بەردەم نێردرانی مووچە لە لایەن بەغداوە، وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ خێرا کێشە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی لەم بارەوە بەجێ ناهێنێ.