بافڵ تاڵەبانی: بەبێ ئۆکەی یەکێتی مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتیش
سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان په‌یامێکى توندى ئاراسته‌ى پارتى کرد‌و پرسیارى ئه‌وه‌ی کرد، "پارتى ده‌ڵێت مه‌سرور بارزانى ده‌بێته‌وه به سه‌رۆکى حکومه‌ت، باشه چۆن ده‌بێته‌وه؟"، بافڵ تالەبانی سوێندی به‌خوا وارد و وتیشی: "به‌بێ ئۆکه‌ى یه‌کێتى، کاک مه‌سرور نابێته مودیر عامیش".
بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له په‌یامێکدا ئاشکرای کرد، "یه‌کێتى ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌کاتێکدا لایه‌نه‌کانى دیکه هێشتا ده‌ستیان به‌هیچ شتێک نه‌کردوه".
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه، "پێشتر لایه‌ن هه‌بوو هه‌ڵبژاردنى دواخستوه و ئه‌مجاره‌ش ده‌یانه‌وێت دواى بخه‌ن، به‌ڵام ناتوانن له هه‌ڵبژاردن ڕابکه‌ن، چونکه ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆىدا ده‌کرێت".
له‌وه‌ڵامێکیشدا بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان بافڵ تاڵه‌بانى وتى:"پارتى ده‌ڵێت مه‌سرور بارزانى ده‌بێته‌وه به سه‌رۆکى حکومه‌ت، منیش پرسیارم هه‌یه، چۆن ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆکى حکومه‌ت؟ پەنجا کۆ یەک نه‌ما، یازدە به‌هیچ نه‌ما، بۆیه سوێند به‌خوا به‌بێ ئۆکه‌ى یه‌کێتى، کاک مه‌سرور نابێته مدیر عامیش چ بگاتە سەرۆکی حکومەت ".
ئەم قسانەی بافڵ تاڵەبانیی سه‌رۆکى یه‌کێتى لەکاتێکدایە کە ڕۆژى 28ى ئاگۆستی 2024، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی ده‌بێته سه‌رۆکی کابینه‌ی دەیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام جارێ دیار نییه کێ ده‌بێته جێگری.