ئه‌یلوول 05, 2024 07:26 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا تەپۆڵکەی "بەهارزاپ" و کوێستانی "سنین"ی دەڤەری برادۆستی هەرێمی کوردستانی عێراقیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستان فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا دوێنێ سێ شەم تەپۆڵکەی "بەهارزاپ" و کوێستانی "سنین"ی دەڤەری برادۆس"ی هەرێمی کوردستانیان بەخەستی بۆردومان کردوە کە زیانی گیانی و دارایی لێکەوتۆتەوە.  هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەمیانەی ئەو بۆردومانانەدا هاووڵاتیەکی سڤیلی ئەو هەرێمە گیانی لەدەست داوەو کاروان فەیسەڵی کارگێڕی نەخۆشخانەی سیدەکان"یش ڕایگەیاندوە کە ئەو هاووڵاتیە تەقەی لێکراوەو بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە بنکەو مەتەرێزی پەکەکەیان لە تەپۆلکەی بەهاریزاپ بۆردومان کردوەو سەرجەم بیست بنکەیان لە متیناو زاپ و گاڕەو خاکورک و قەندیل و ئاسۆسی هەرێمی کوردستان کردۆتە ئامانج و بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئەمریکی سی پی تی لەدەسپێکی ئەمساڵەوە دوازدە هاووڵاتی سڤیلی هەڕێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بوونە قوربانی کە دە کەسیان کوژراوو دوو کەسیان بریندارو پێنج کەسیشیان خەڵکی سیدەکان بوون.

سەرپەیڤ