تشرینی یه‌که‌م 22, 2024 20:37 Asia/Tehran
  • یەک گرتنی چوار بەرەی نارازی لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

چوار بەرەی نارازی واتە هەڵوێست و بزووتنەوەی ئیسلامی و گۆڕان و بەرەی گەل لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکیان گرت.

بەرەی ناڕازی چوار لایەن یەکیان گرت وبریارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو لەسەر پرۆسەی دەنگدان و ئەنجامی هەلبژاردنەکان و ئەو ساختەکاریەی کراوە.

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان دەدات و دەڵێت ساختەکاری کراوە.

ئەدھەم بارزانی، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: من وەک سیاسییەک کە ماوەی 47 ساڵە لە ناو سیاسەت دا کاردەکەم، گومانێکی گەورەم ھەیە لەسەر کۆی پرۆسەکە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژھەڵاتی ناڤیندا، کە ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نەبێت.

 

سەرپەیڤ