تشرینی یه‌که‌م 22, 2024 20:38 Asia/Tehran
  • پەلاماری یەمەن بە مووشەکی هایپرسۆنیک بۆسەر ناوچە داگیرکراوەکان

وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن وتی: سوپای یەمەن بنکەیەکی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەری لە ڕۆژهەڵاتی یافا پێکاوە.

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزی یەمەن بە مووشەکی هایپرسۆنیکی فەلەستین دوو بنکەی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەری داوەتەبەر پەلامار.

ئەم مووشەکە بە تێپەڕبوون لە سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی ئامانجەکەی پێکاوە.

ئۆپراسیونی سەربازیی دژی دوژمنی زایۆنیستی هەتا وەستانی پەلامارەمکان و هەڵوەشاندنی گەمارۆی غەززە و کۆتایی دان بە پەلامار بۆسەر لوبنان، درٍێژەی دەبێت.

 

سەرپەیڤ