دەستپێکرانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ
ناوەندەکانی دەنگدان بەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە ، لەهەرێمی کوردستانی عێراق دەرگاکانیان بەرەوڕووی دەنگدەرانی کورد کردەوە هەتا پەرلەمانی نوێ ئەم هەرێمە بۆ چوارساڵی داهاتوو هەڵبژێرن
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند " نزیک بە دوو ملیۆن و٦٨٣ هەزارو٦١٨ دەنگدەری کورد لە چوارشاری هەرێمی کوردستان " هەولێر، سلێمانی، دهۆک، وهەڵەبجە لە دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ١٠٠ نوێنەرلەشەشەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ، دەنگی خۆیان ئەخەنە ناو سەندوقی دەنگدان .
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ٦٣١٨ ناوەندی هەڵبژاردن و١٢٦٦ ناوەندی دەنگدانی بۆ میوانداریەتی کردن لە دەنگدەران لە حەوتی بەیانیەوە هەتا شەشی دوای نێوەڕوو بۆ دەنگدانی گشتیی ئامادە کردووە.
ئەم کۆمیسیۆنە هەروەها ناوەندێکی هەڵبژاردەیی لە هۆتێل " ڕەشید"ی بەغدا" بۆ دەنگدان بە کاربەدەستان وکەسایەتیە پلە بەرزە کوردەکان لە بەغدا کردوەتەوە.دەنگدەران لە شەشەمین خۆلی نوێ هەرێمی کوردستان لە نێووان ١١٩١ خەنیم داگری ٨٢٣پیاو،و،٣٦٨ ژن، ١٠٠ نوێنەرهەڵدەبژێن کە لە نێوان ١٣٩ لیستی هەڵبژاردن دابەشکراوە کە داگری دوو هاوپەیمانی ، ١٣ حزب ، ٨٥ سەربەخۆو٣٩ بەربژاری بەشەکانی دیکەیە .
بە پێی یاسای هەڵبژاردن خۆلی نوێ هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان ، ئاکام وئەنجامی شەشەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نوێ لەچوارشاری ئەم هەرێمە بە ٣٤کورسی بۆ پارێزگەی هەولیر و٣٨ کورسی بۆ پارێزگەی سلێمانی دابەش دەکرێت، ٢٥ کورسی بۆ فەرمانداری دهۆک و٣ کورسی بۆ فەرمانداری هەلەبجە لە پەرلەمان کە ١٠٠ نوێنەری کوردداگری ٣ مەسیحی و٢مسیحی لە تورکەمانەکان پیک دینێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ٧٥ چاودێری نێودەوڵەتی، ٢١٠٠ چاودێری خۆجیی و١٣٤٧٨ کاربەڕێوەبەرونوێنەری ڕێکخراوە خەنیمەکان بۆ چاودێری بەسەر ڕەوتی دەنگدان لە ناوەندەکانی هەڵبژاردنی تەئید وپشت ڕاست کردەوە.