سبەی ئه‌نجامى کۆتایی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەیەندرێ
وته‌بێژى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق واده‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى کۆتایی هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد.
"جۆمانه غه‌لاى" وته‌بێژى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق وتی: "کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی سبەینێ چوارشەممە، ٣٠ی ئۆکتۆبر ئەنجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى هەرێمی کوردستان لە بارەگای لیژنەی ناوەندی کۆمسیۆن لە شارى هەولێر ڕادەگەیەنین".
دوێنێ دوشەممە وه‌فدى ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشته هەولێرو ئامادەکارییه‌کانیان ته‌واوکردوه بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
ئه‌وه‌ش زانراوه، ئه‌مڕۆ سێشەممە، وه‌فده‌که‌ى ئەنجومەنی کۆمسیاران لەسەر یەکلایی کردنەوەی سکاڵا تۆمارکراوەکانی سەر پرۆسەی هەڵبژاردن کۆبونه‌وه‌ى کردوه بۆ ئەوەی سبه‌ینێ چوارشەممە ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەنێت.هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سبه‌ینێ چوارشەممە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردن، ناوی کاندیدە دەرچوەکانیش ئاشکرا دەکرێن و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی، سێ ڕۆژ دەرفەت هەیە بۆ تانەلێدانی ئەنجامەکان.