تشرینی دووه‌م 25, 2024 17:50 Asia/Tehran
  • بۆردمانی دوبارەی گوندەکانی دهۆک لە لایەن تورکیاوە ،پەلاماری ئاسمانیی بۆ سەر چیاکانی گارە و کورەجار

پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروا بەردەوامن؛ فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا سێ گوندیان لە دۆهوک و چیای گارەیان کردە ئامانج.

ئەرتەشی  تورکیا ڕۆژی  ڕابردوو سێ جار لەسەریەک گوندەکانی "بیکری" لە ناوچەی قەسروکی  دهوک و گوندەکانی "خۆرت" و "باسفەرە"ی  لە  چیای گارە بۆردومان کرد. سه ڕچاوه خۆجێیه کان به ئه م  هەواڵدەرییە ڕاگه یانگەیاند که ئه و  پەلامارانە بە  به کارهێنانی فڕۆکه ی شه ڕکەر  و کۆپتەر  نجامدراون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانی گیانی و زیانەکانی ئەم بۆردومانانە بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها سوپای تورکیا  پێنج جار چیای " کورەهجار"  لە پارێزگای دۆهوکی کردوتە ئامانج. بە وتەی شایەتحاڵان ، ئەم بۆردومانانە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی شەڕکەر و کۆپتەرەکانی سوپای تورکیاش ئەنجام دراون. پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا توندتر بوونەتەوە .

سەرپەیڤ