ڕەخنەی هەولێر لە ناتەبایی لە پرۆسەی چاکسازی یاسای بودجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i435200-ڕەخنەی_هەولێر_لە_ناتەبایی_لە_پرۆسەی_چاکسازی_یاسای_بودجە
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لە دوایین چرکەکاندا ئەو هەموارکردنانە پەسەند نەکران
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی هەولێر لە ناتەبایی لە پرۆسەی چاکسازی یاسای بودجە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لە دوایین چرکەکاندا ئەو هەموارکردنانە پەسەند نەکران

. پێشەوا هۆرامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەخنەی لە پێشکەشکردنی یەک لایەنەی  پێشنیارەکە گرت بەبێ ڕاوێژ  لە گەڵ  حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "پێشکەشکردنی یەک لایەنەی  پێشنیازی هەموارکردنەوەی بودجە لەلایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەبێ ڕاوێژکردن لە گەڵ  هەرێم".

بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی پێشووە و جەختی کرد لەسەر  پێویستی دەنگدان سەبارەت بە  کۆدەنگی لەسەر پێشنیارەکان . پێشەوا هورامانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و هەوڵی بەرفراوان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەم هەموارکردنانە  سەرەڕای خوێندنەوەی یەکەم و دووەم،لە قۆناغی کۆتاییدا پەسەندنەکران،  و ئێمە لە پەسەندنەکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵیدا، سەرمان سوڕما هەورامانی ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە کردەوانە  لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانەکان و زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنێت