تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 18:55 Asia/Tehran
  • 314 بەربژێر لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕکابەریی دەکەن

کومیسیونی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند 314 بەربژێر لە هەرێمی کوردستان بەشداری هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن .

نەبەرد عومەر سەرۆکی نووسینگەی هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆمیسیونی  باڵای  سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛  لە پڕۆسەی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن ، بەربژێرەکان لە ژێر چاودێریدا دەبن  وهەرچەشنە پێشێلکارییەک، بەرەوڕووی سزای دارایی، قۆڵبەست کران یان تەنانەت  لە درێژەی  ڕکەبەرییەکانیش  بێ وەری دەبن .

ژوماری ئەو بەربژێرانەی لە لایەن کومیسیونەوە پشت ڕاست کراونەوە لە سەرانسەری عێراق نزیکەی  7800 کەسە .  لە هەرێمی کوردستانیش 314 بەربژێر  ڕکابەریی دەکەن  کە پێنج کەسیان بە شێوەی سەربەخۆ بەشدارن. سەرۆکی نووسینگەی  هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق  وێڕای ئاماژە بە  بەرتەسکییە یاساییەکانی   بەردەم هەڵبژرادنەکان  وتی : بەربژێرەکان بۆیان نییە  لە شوێنە حکومەتیی و مەزهەبییەکان  بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و کەڵک وەرگرتن لە تڕومبیلەکان و ئیمکاناتی  حکومەتیش بۆ ئەو مەبەستە قەدەغەیە .

سەرپەیڤ