پەکەکە لەناوچەی سنووریی زاپ لە باکووری عێراق پاشەکشەی کرد
تشرینی دووهم 17, 2025 18:12 Asia/Tehran
پەکەکە ڕایگەیاند : هێزەکانی لەناوچەی سنووریی زاپ لەباکووری عێراق چوونەتە دەر .
پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ڕایگەیاند: لە ناوچەی زاپ کە مەترسی تێکهەڵچوونی لەسەرە و دەکەوێتە نزیک سنوورەکانی تورکیا پاشەکشێ کردووە . پەکەکە ڕایگەیاند ئەم کشانەوەیە لە ناوچەی زاپ هەنگاوێکی بە کردەوەیی گرینگە لە بەرەوپێشبردن و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەستیپێکردووە و جارێکی دیکە پابەندبوونی ئێمە بە ئەم پرۆسەیە نیشاندەدات. لە تێکهەڵچوونی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراون.