شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442182-شاسوار_عەبدولواحید_ئەگەر_سازشم_بۆ_دەسەڵات_بکردایە_ئێستا_لە_زیندان_نەدەبووم
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: تا دوا هەناسە بەرامبەر بە زوڵمی حاکمان ڕادەوەستم.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: تا دوا هەناسە بەرامبەر بە زوڵمی حاکمان ڕادەوەستم.

شاسوار عەبدولواحید وتی: کاری سەرەکیی ئێمە هەوڵ بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخەیە. من لە زیندانم، بەڵام لەهەمبەر زوڵمی دەسەڵاتداراندا لە جاران بوێرترم و تا دوا هەناسە بەرگری لە خەڵک دەکەم. دڵنیام خەڵکی کوردستان لەبیریان نەکردووە کە من لەبەر چی لە زینداندام. ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم.ناوبراو راشیگەیاند: پلانی ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەیە کە بەشدار بین لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و کێشەی خەڵکەکەمان چارەسەر بکەین.