یەکێتی: پێکهێنانی حکومەت بەبێ ئێمە فەشەل دەهێنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443020-یەکێتی_پێکهێنانی_حکومەت_بەبێ_ئێمە_فەشەل_دەهێنێت
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند: بەبێ یەکێتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنایەت، ئەگەریش پێکبهێندرێت ئەوا فەشەل دەهێنێت و سەرکەوتوو نابێت.
(last modified 2025-11-26T08:55:14+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2025 17:19 Asia/Tehran
  • یەکێتی: پێکهێنانی حکومەت بەبێ ئێمە فەشەل دەهێنێت

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند: بەبێ یەکێتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنایەت، ئەگەریش پێکبهێندرێت ئەوا فەشەل دەهێنێت و سەرکەوتوو نابێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەرگای گفتوگۆیان کراوەیە بۆ ئەوەی بتوانن زوو دانوستانەکان دەستپێ بکەنەوەو حکومەتێکی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دروست بکەن، بۆ ئەوەش پێویستیان بە سازان و هاوسەنگی و هاوبەشی هەیە.

لەبارەی دەنگۆی دروستکردنی حکومەتی هەرێم بەبێ یەکێتیش وتی: "بەبێ یەکێتیی حکومەتێکی سەرکەوتو لە کوردستان پێکنایەت، ئەوەش لەبەر واقعی جوگرافی، مێژویی، دەنگ و کورسییەکان، پێکیشبهێندرێت فەشەل دەهێنێت".