یەکگرتوو: ڕێككەوتنی نەوەی نوێ و یەكێتی واقعی نیە
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت نەوەی نوێ لەگەڵ یەکێتی تەنها پێویستیان بە ١١ کورسی ترە بۆ تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی، "ئەسڵی نییە و بە واقعی ناگونجێن"، چونکە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا دو زۆن، دو ئیدارە، دو سیستەمی جیاوازی ئاسایش و دارایی هەیە و بەو شێوەیە بەڕێوەدەبرێت.
مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی نێوان نەوەی نوێی و یەكێتی پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە و نەوەی نوێ پێی وایە لەم كاتەدا بچێتە ناو حكومەت و لەگەڵ یەكێتی ڕێكبكەوێت، پەیوەندی بە خۆیان و بەرژەوەندی و داخستنی كەیسەكانیانەوەیە، ئازادن
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لایەنێک ئازادە ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵات بکات، بەڵام ئەو بانگەشانەی لەبارەی ژمارەی کورسی و پێکهاتنی حکومەت دەکرێن، بە واقعی ناگونجێن.