لەبەر ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی پێشوازی لە باڵیۆزانی حەوت وڵات نەکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i446622-لەبەر_ناکۆکیی_نێوان_پارتی_و_یەکێتی_پێشوازی_لە_باڵیۆزانی_حەوت_وڵات_نەکرا
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، باڵیۆزی وڵاتانی کەنەدا، سویسرا، تایلەند، پەنەما، بیلاڕووس، گواتیمالا و ئیستۆنیا چاوەڕێی کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار بوون بۆ تۆکمەکردنی پرۆسەی فەرمیی ئەرکی دیپلۆماسی خۆیان لە عێراقدا، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.
(last modified 2026-09-09T14:17:49+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2026 17:45 Asia/Tehran
  • لەبەر ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی پێشوازی لە باڵیۆزانی حەوت وڵات نەکرا

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، باڵیۆزی وڵاتانی کەنەدا، سویسرا، تایلەند، پەنەما، بیلاڕووس، گواتیمالا و ئیستۆنیا چاوەڕێی کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار بوون بۆ تۆکمەکردنی پرۆسەی فەرمیی ئەرکی دیپلۆماسی خۆیان لە عێراقدا، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.

سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق خۆی بواردووە لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکرانی بڕوانامەکانی باڵویزانی بیانی و داوای ئامادەبوونی یەکێک لە جێگرەکانی کردووە لە جیاتی خۆی، بەڵام نزار ئامیدیی سەرۆک کۆمار سوور بووە لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی خودی وەزیری دەرەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە مەراسیمەکەدا و ئامادەبوونی جێگرەکەی قبوڵ نەکردووە. ڕیشەی ئەم ناکۆکیەش دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی سیاسی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە دوو حیزبی سەرەکی هەرێمی کوردستانن. دوای هەڵبژاردنی نزار ئامیدی کاندیدی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئامیدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق کار ناکات. سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ئەم ڕووداوەیان کە یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی، بە زیانبەخش بۆ سیمای دیپلۆماسیی عێراق وەسف کردووە و پێیان وایە نابێت ململانێ حزبییەکان کاریگەری دانێتەسەر کارکردی دامودەزگا فەرمییەکان و پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵات.