ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بڕیارەکەی پارتی دموکراتی کوردستانی عێراق لەسەر بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند داوا لە هەموو پارتە سیاسییەکان دەکەین لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی شاروومەندانی هەرێمی کوردستاندا پێکەوە هاوکاری بکەن.
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی : سودانی لەهەوڵی چارەسەریی کێشەکاندایە بەپێی دەستوری عێڕاقی بەڵام توانای ئەوەی نیە شێلگیرانە بەرەو ئەو ئاراستەیە بچێتە پێش.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانی پارتی لەمەڕ وەدواخرانی ھەڵبژاردن لە لایەن یەکێتییەوە ئامادەیی خۆی بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردن لە ھەر کاتێکدا کە دیاری بکرێت ڕاگەیاند.
یەکێتی و پارتی لە پیرەمام پرسەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکەن
بەڕێوە چوونی دووھەمین کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە ھەولێر.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاندووە کە، لە پێشنیارەکەی پارتی بۆ کاری ھاوبەش پشتیوانی دەکات.
ھەردووک پارتی دەستەڵاتداری ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەکەیان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بڕیاریان داوە وەک تیمێک پێکەوە کار بکەن.
بەرپرسێکی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: وتووێژی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چارەسەریی کێشەکان بەردەوامە .
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ھیوای خواست کە لە سای دەستپێشخەرییەکەی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گرفت و ناکۆکیی نێوان لایەنەکان چارەسەر ببێت.
پاسدار و پێشمەرگە : هاوڕێیەتی دێرین لە سەنگەری بەرگرییەوە تا خەباتی سیاسی