پارێزگاری هەولێر: چاوەڕوانین پەکەکە سنوورەکانی هەولێر چۆڵ بکات
تشرینی یهکهم 25, 2026 09:11 Asia/Tehran
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆجێیی هەولێر چاوەڕوانە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەو ناوچە سنوورییانەی پارێزگای هەولێر بە تەواوی چۆڵ بکات کە ببوونە هۆی پەکخستنی جووڵەی ژیان و گەشتیاری لەو دەڤەرە گەشتیارانەدا.
ئومێد خۆشناو بە ئاماژە بە بارودۆخی بەشی گەشتیاری لە پارێزگای هەولێر وتی کە ئەم کەرتە ئێستاش هەر لە گەشانەوەدایە و لە بواری ئاراستەکردنی ڕاژەکاری و پێشوازی لە گەشتیاران هەنگاوی گرینگ هەڵگیراوە.پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە دوای چۆڵکرانی ئەم ناوچانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگای هەولێر پلانێکی یەکپارچە و ستراتیژییان هەیە بۆ بووژاندنەوە، ئاوەدانکردنەوە و هەروەها ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و سەرمایەدانەران و گەشتیاران بۆ هەموو ناوچە سروشتی و جوانەکان کە خاوەنی پوتانسیەلی گەشتیاری بن.