-
داخرانی رێگەی ٢٠٠ گوندی هەولێر بە هۆی بۆردومانی تورکیا
May 23, 2020 23:10دوای بۆردومانی ناوچەی برادۆستی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە، رێگەی هاتوچۆی ٢٠٠ گوندی پارێزگای هەولێر داخرا.
-
گەشبینیی قوباد تاڵەبانیی بە رێککەوتن لە گەڵ بەغدا
May 23, 2020 18:35جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، "هه‌مومان له هه‌وڵی دابینکردنی موچه و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌یی ئه‌م کێشه‌یه‌ین دەشڵێت، دانوستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر کردوه‌ته‌وه و ئێستا لێکتێگه‌یشتن له‌هه‌موکات زیاتره و گه‌شبینین به گه‌یشتن به رێککه‌وتن.
-
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە
May 23, 2020 02:52لە پەیامێکدا سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی رایگەیاند" حکومەتی هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە" هەروەها وتی" لە مانگی رابردوودا کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت کە بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاوەتەوە، تەنیا 30 ملیۆن دۆلار بووە، داهاتی ناوخۆش نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار بووە".
-
یەکشەممە لە ھەرێم جەژنی رەمەزانە
May 22, 2020 19:41وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆژی یەکشەممە 24-5-2020ـی وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
-
سۆران عومه‌ر: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌رم ته‌واو نایاساییه‌و بۆ ئه‌و مه‌بەسته‌ش تانه‌م له بڕیاره‌که داوه
May 21, 2020 14:19سۆران عومه‌ر،په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندووه: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری ته‌واو نایاساییه‌و بۆ ئه‌و مه‌بەسته‌ش تانه‌ی له بڕیاره‌که داوه‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی کردووه.
-
تاوتوێ کرانی گۆڕانکارییەکانی ھاوپەیوەند بە فەلەستین لە دیداری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان
May 20, 2020 11:10«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی و «سەلاحەددین موحەممەد بەھائەددین» ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دیدارێکدا، مه‌ترسیی پڕۆژه‌ی به‌ناو «سەودای سه‌ده» و پێویستیی پشتگیری کردن له قودس و ئامانجه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیان وەبیر ھێنایەوە.
-
پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر سیدەکانی ھەولێر
May 18, 2020 17:45پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوپای تورکیا بۆردومانی هه‌ریه‌ک له ڕۆبی وڕوال و لۆفه‌کانی هه‌وره‌به‌نی له‌سنووری گونده‌کانی لێتان وگه‌لی شێخ زادانیان کرد.
-
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه لەسەر ھێرشەکانی داعش داواى کۆبوونه‌وه‌ى پەرلەمان ده‌کات
May 18, 2020 14:02لیژنەی کاروباری پێشمەرگه له په‌رله‌مانى ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە لە یاداشتنامەیەکدا داواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى دەکات، سەبارەت بە هێرشەکانى داعش لەناوچە کێشەلەسەرەکانى دەرەوەى هەرێم.
-
هەڵوێستی فراکسیۆنی پارتیی له باره‌ی شه‌ش ملیۆن یۆرۆکهوه
May 18, 2020 08:04فراکسیۆنی پارتیی لەبارەی بردنەدەرەوەی شەش ملیار یۆرۆ بۆ دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساغکردنەوەی ئەم بابەتە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر".
-
هەڕەشەی خۆپێشاندان لە لایەن مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێر
May 18, 2020 05:10مامۆستایانی ناڕازی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئەگه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کات و کاتی پێدانی مووچه‌یان ئاسایی نه‌کاته‌وه، خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌که‌ن.