-
نەتەوەیەکگرتووەکان ، پێویسته گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا به‌رده‌وام بن
ئادار 04, 2020 10:01نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ئێراق رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه ئێراقییه‌کان هه‌ستیاری ره‌وشی نوێی وڵاته‌که‌یان به هه‌ند وه‌ربگرن و هۆشداریشی دا له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش.
-
پەرلەمانتارێکی هەریم: دەیان ملوێن دۆلاری ھاوڵاتیان بە قاچاغچێتی و فێڵی یاسایی دەبردرێ
ئادار 04, 2020 13:27ئەندامێکی پەرلەمانی هه ریمی کوردستانی ئێراق رایگەیاند، تا بەوردی لێکۆڵینەوە نەکەیت لە خاڵە سنوریەکان، نازانیت چۆن دەیان ملیۆن دۆلاری ھاوڵاتیان بە قاچاغچێتی، کاری کۆمپانیا، فێڵی یاسایی بە ناوی ترانزێت و عەفوی گومرگی بە "فیڕۆدەچێ و دەبردرێ".
-
یەکێتی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێ
ئادار 04, 2020 13:25سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق دەڵێت، پێنج کەس بۆ دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن.
-
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دۆخی ئاواره‌کان و تاوانانه‌کانی داعش تاوتوێ دەکەن
ئادار 04, 2020 04:17سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرده‌وه.
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
ئادار 03, 2020 13:40ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پێکهاتبوو لە ئیداما دیانگ یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە جینۆساید و کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش .
-
کاردانەوەی راوێژکاری بارزانی بە پاشگەزبوونەوەی عەلاوی لە پێکهێنانی کابینەی عێراق
ئادار 02, 2020 07:59راوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، کاردانەوەی پێشاندا بە پاشگەزبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکهاتنی کابینە لە سەرۆک وەزیریی و لێدوانەکانی لەبارەی زەخت وگوشارەکانی بەردەم.
-
پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر پەرەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوریەکان لەگەڵ ئۆردۆن
ئادار 02, 2020 07:34سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش دیدار لەگەڵ شای ئۆردۆن، جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە ئابوریی وبازرگانیەکانی نێوان هەرێم وئۆردۆن.
-
سکرتێرو جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێران
شوبات 29, 2020 14:48له‌میانەی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، سکرتێرو جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌ڵبژێران.
-
پێنتاگۆن پارەی پێشمەرگەو هەسەدە کەم دەکاتەوە
شوبات 29, 2020 12:16لە رەشنووسی پڕۆژەی بودجەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2021 کە ئەم مانگە دەرچووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەمکردووەتەوە.
-
وریایی دان دەدرێت لەمەڕ داگیرکردنەوەى قەزاى شەنگال
شوبات 29, 2020 12:11بەرپرسێکی خۆجێی لە ناوچەی شەنگالی عێراق وتی: ئەگەری داگیرکرانەوەی ئەو ناوچەیە لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش لەئارادایە.