سکرتێرو جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێران
شوبات 29, 2020 14:48 Asia/Tehran
له‌میانەی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، سکرتێرو جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌ڵبژێران.
به‌پێی زانیارییه‌کانی PUKmedia له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیدا که به‌سه‌رپه‌رشتی هاوسه‌رۆکه‌کانی یه‌کێتی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌ک له فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌سکرتێری ئه‌نجومه‌ن و مسته‌فا چاڵاوی به‌جێگری سکرتێرو تابان عه‌بدوڵڵا به بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌ڵبژێران.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که له‌که‌شێکی دیموکراسی و ئازاد‌دا ئه‌نجامدراو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سکرتێرو جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان هه‌ڵبژارد.